Abstract
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (تابۆشكێنی له شیعره‌كانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی)دایه. هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆرێك له شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی سنوری شكاندنی تابۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكو ئێستا به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی باسی ئه‌م بابه‌ته نه‌كراوه، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌م بابه‌ته به وردی بخه‌ینه‌ڕو. تابۆ به‌شێكه له زمان، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی زمان دركاندنی قه‌ده‌غه‌یه. له هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا چه‌ند بابه‌ت و كارێك هه‌ن، كه ناوهێنان و باسكردنیان، له هه‌ندێك كات و شوێندا، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه، یان هه‌ر ده‌ربڕینێك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت، له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت، زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردن و ڕێگه‌پێنه‌دانی زاراوه و ده‌ربڕینه‌كان په‌یوه‌ندییان به ياساى كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتوور هه‌یه، چونكه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌كه ناگونجێن. ڕێبازی توێژینەوەكە وەسفی شیكارییە، كەرەستەی توێژینەوەكەش بریتییه له شیعره‌كانی (شێخ ڕه‌زا)، ئێمه به‌پێی ئه‌م ڕێبازه هه‌وڵمانداوه، به‌شێك له شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره شیبكه‌ینه‌وه، تا جۆری تابۆیهكه دیاری بكه‌ین. گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه، كه هه‌ردو لایه‌نی (زمان و ئه‌ده‌ب) ی كوردی به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه. گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌م شاعیره له زۆرێك له شیعره‌كانی پابه‌ند نه‌بووه به دابونه‌ریت و كلتوری كوردییه‌وه و ئه‌و وشه و زاراوانه‌ی كه ناكرێت بگوترێن و تابۆن له زمانی كوردیدا، ئه‌و له‌نێو شیعره‌كانی زۆر بوێرانه و ڕاشكاوانه تابۆی زمانی كوردی شكاندووه و به‌كارهێناون.
Published Version
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have