Abstract
توێژینەوەکە بە ناونیشانى (پڕۆژەى واژەگۆکەریى لە زمانى کوردیى-شێوەزارى سلێمانییدا)، هەوڵێکە بۆ نیشاندان و دەرخستنى دەسەڵاتى سینتاکسیى واژەگۆکەرەکان وەک سەرێکى ئەرکیى پڕۆژەسازدەر، بۆ بونیاتنانى جۆرێکى پڕۆژە پاش_ڕستەییەکان لە مەوداى ڕێزمانى بەرهەمهێنان و گوێزانەوەى چۆمسکیدا بەپێى ئەو زانیارییانەى لە ناواخنى توخمە فەرهەنگییەکەدا هەڵگیراون. بۆئەوەش پەیڕەوکردنى ڕێبازى (پەسنى شیکاریى)، کراوەتە بنەماى پەسنکردنى نموونەو بەڵگەکان و دواتر شیکردنەوەیان. گرنگیى توێژینەوەکە، بەرهەمهێنانى لایەنە دروستەییەکەى پڕۆژەکەیە لەسەر بنەماى هەردوو جۆرى کردارە بنەڕەتیى و هەڵگوێزراوەکان بەهۆى پێشناوە فەرهەنگییەکانى /پێ_، تێ_، لێ_/وە، کە هەڵگرى زانیاریى سینتاکسیی و سیمانتیکیى جیاوازن، ئەوەش لەلایەک دەبێتە پنتى جیاوازیى دروستەییان، لەلایەکى تریشەوە گۆکردنى سینتاکسییان لەناو کۆى دروستەى پڕۆژە پاش_ڕستەییەکەى ڕستەى ئاڵۆزدا.
Published Version
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have