Abstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی زانستییانه و به گرتنه‌به‌ری ڕێبازێكی شیكارییانه له ژێر ناونیشانی (هه‌ڵه‌ى پزیشك له ڕوانگه‌ى ياساي سزادان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى فیقهى شیكارى) ده‌پڕژێته سه‌ر باسی و خواسێكی زور گرنگی ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان و تاوتوێی به‌رپرسیارێتی هه‌ڵه پزیشكییه‌كان و سزا و ئه‌و كه‌مو كوڕی و كه‌لێنه یاسایانه‌ى له یاسای سزادان هه‌یه بەرامبەر بە هەڵە پزیشکییەکان کە لە کاتی نەشتەرگەری پزیشکی و چارەسەرەکاندا ڕوودەدەن، به‌و پێیه‌ی لە ئێستادا کە نەشتەرگەرییە پزیشکییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەکات و زور جار هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی تێدا ڕووده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆی تێكدانی ته‌واوی ژیانی كه‌سه‌كان کە کاریگەری لەسەر ژیان هەیە ، بۆیه، ئه‌م توێژینه‌وه شیكارى ئه‌م باسه‌ی كردووه و به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه كه هه‌ڵه پزیشكییه‌كان، له هه‌ندێك حاله‌تدا پزیشك به‌رپرسیار نابێت و له هه‌ندێكی تردا به‌رپرسیار ده‌بێت، حاله‌تی به‌رپرسیاریش چه‌ندین ئاستی هه‌یه به گوێره‌ی ئاستی فه‌راموشكاری و گرنگی پێنه‌دانی پزیشك، به‌رپرسیار بوون و نه‌بوونی پزیشكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی په‌یوه‌ست بوون و نه‌بوون به كۆمه‌لێك میكانیزمی دیاریكراو بۆ ڕێكخستنی كاری پزیشكی له یاسای سزادان له فیقهى هاوچەرخی ئیسلامى و شیكردنه‌وه‌ى یاساى سزادان و هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنى كه‌موكوڕیه‌كان و پێشنیاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته.
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have
Similar Papers
More From: Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences
Disclaimer: All third-party content on this website/platform is and will remain the property of their respective owners and is provided on "as is" basis without any warranties, express or implied. Use of third-party content does not indicate any affiliation, sponsorship with or endorsement by them. Any references to third-party content is to identify the corresponding services and shall be considered fair use under The CopyrightLaw.