Abstract

مرۆڤ بۆ گەیاندنی ویست و ئارەزوو و پێداویستییەكانی، كردەیەك ئەنجامدەدات كە كردەی گوتن Utterance act و دەربڕینە. لە ڕێگای ئەم دەربڕینەشەوە دەتوانێت جێگای خۆی لەناو کۆمەڵدا خۆشبکات و کارلێکی کۆمەڵایەتی بێنێتە ئاراوە، تاكەكانی كۆمەڵگا لەرێگای زمانەوە بە سیستەمێكی كۆمەڵایەتی بەستراونەتەوە و تۆڕێكی پەیوەندی كۆیاندەكاتەوە و زیاتر لەیەكیان نزیكدەكاتەوە، پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە دووكەسەوە دەستپێدەكات تادەگاتە زۆرینەی تاكەكان و هەرچەندە تاكەكان زیادبن ئەوا پەیوەندییەكان تێكدەچڕژێن و ئاڵۆزدەبن . بەمەش کارلێکی كۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە كاریگەری رەفتاری دەكەنە سەریەك لە ڕووی بەها و بیروباوەڕ و بەمەش پەیوەندییەكە پەرەدەسێنێت بۆ هاوكاریكردنی یەكتر و یان ركابەریكردن بۆ بەرژەوەندی تایبەت و هەریەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی هەوڵدەدات و خۆی دەگونجێنی لەگەڵ ئەو بارودۆخەی كە تێی دەكەوێ لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەموو ئەمانەش لە رێگای زمانەوە دەبێت، لە زمانیشدا کەرستە ناکەرتییەکانی وەک : ئاوازە و هێز و وەستان دەنگسازی رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە گواستنەوەی واتا و کارلێکی کۆمەڵایەتی

Full Text
Published version (Free)

Talk to us

Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have

Schedule a call