Abstract

لێکۆڵینەوەکە بە ناونیشانی (ئیکۆفێمینیزم لە دەقەشیعرییەکانی ''قوبادی جەلیزادە''دا دیوانی ''باخچەکانی مەلەکە تاووس'' بە نمونە) بە ئەنجامگەیەندراوە. ئەم تیۆرە لە پەیوەندی و هاوئاهەنگی ژن و سروشت دەدوێت و ئامانجی پاراستنی ژینگە و کۆتاییهێنانە بە چەوساندنەوەی ژن. پێیوایە کولتوری پیاوسالاری هۆکاری سەرەکی چەوسانەوەی ژن و وێرانکاریی ژینگەی سروشتییە. ئامانجی لێکۆڵینەوەکە: دەرخستنی دید و ڕوانگە ئیکۆفێمینیزمییەکانی شاعیرە، کە لە دووتوێی دەقە شیعرییەکانی ئەم دیوانەدا لەبارەی پرسی چەوسانەوەی ژن و نابوتکردنی سروشت بەیانیکردوون. میتۆدی لێکۆڵینەوەکە: تیۆری ڕەخنەی ئیکۆفێمینیزمییە، کە سودمان لە چەمک و تێڕوانینەکانی ئەم تیۆرە بۆ شیکاری دەقەکان وەرگرتووە. ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بریتین لە: ئاوێتەکردنی ژن و سروشت بەڕوونی هەستی پێدەکرێت، چ لە ڕووی شەقڵ و سیفەتی هاوبەشی نێوانیان، وەک سەرچاوەی بەرهەمهێنان و بژێوی ژیانی مرۆڤایەتی. ژن وەک هەوێن و چارەسەر بۆ قەیرانی ژینگە و مرۆیی دەبینێت. پرسی ململانێی ژن لەگەڵ کولتوری پیاوسالاری لای شاعیر دیار و بەرچاوە و بەرگری لە مافەکانی ژن دەکات. جۆری پەیوەندی پیاوسالاری لەگەڵ ژن و سروشتدا، بە هۆکاری سەرەکیی نەهامەتییەکان وێنا دەکات. وشە سەرەکییەکان: ئیکۆفێمینیزم، فێمینیزم، ئیکۆلۆژی، کولتوری پیاوسالاری، شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە.

Talk to us

Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have

Schedule a call

Disclaimer: All third-party content on this website/platform is and will remain the property of their respective owners and is provided on "as is" basis without any warranties, express or implied. Use of third-party content does not indicate any affiliation, sponsorship with or endorsement by them. Any references to third-party content is to identify the corresponding services and shall be considered fair use under The CopyrightLaw.