Abstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیشك دەخاتە سەر گرنگى پەرەپێدانە ناوخۆییەکان و گرنگیان لە ناوچەیەکی جوگرافی گرنگی جیهان ، ئه‌ویش ئاسیاى ناوه‌راستە ، وێراى ئه‌وه‌ى كه ناوچه‌یه‌كى په‌نگخواردووى جوگرافییه له دیدگاى جوگرافیناسانه‌وه به‌وه‌ى كه ناكه‌وێته سه‌ر هیچ ده‌ریایه‌كى كراوه‌و و خاوه‌ن ده‌رچه‌ى ئاوى كراوه‌نییه به‌لام ناوچه‌یه‌كى گرنگى جیۆ سیاسیی و ستراتییژیی گرنگه له‌و روانگه‌یه‌ى ده‌كه‌وێته چه‌قى دڵى جیهانه‌وه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ چه‌ندان ده‌وڵه‌تى خاوه‌ن هه‌ژموون وكاریگه‌ریی ناو سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تی . وێستگه‌یه‌كى گرنگى پێكه‌وه‌به‌ستنى ئاسیا و ئه‌وروپایه ، به بارێكى دیكه‌دا وێستگه‌یه‌كى گرنگى په‌یوه‌ندى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راسته به ئه‌وروپاوه. ئاسیاى ناوه‌ڕاست جیا له باره جیۆپۆلۆتیكیه‌كه‌ى ناوچه‌یه‌كى گرنگى جیۆ ئیكۆنۆمییه ، ده‌وله‌مه‌نده به‌سامانى سروشتى و جۆره‌ها كانزا ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌كانى ئه‌م ناوچه جوگرافییه ده‌وڵه‌تى تازه له‌دایك بوون ، ته‌مه‌نى سه‌ربه‌خۆبوونیان له سێ ده‌یه تێپه‌رناكات ، به واتایه‌كى دیكه هه‌ڵگرى گرفتى بونیادین له‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نایه‌كانگیرى كۆمه‌لایه‌تین و خاوه‌ن سیسته‌مێكى سیاسی جێگیر نیین ، ئابوورى و كایه‌ى سیاسیی ئه‌م ناوچه‌یه له دۆخێكى شلۆق دایه ، ته‌واوى ده‌وله‌ته‌كانى ، ویراى جیاوازى ئاستیان ، به‌قۆناغى راگوزه‌ر دا گوزه‌رده‌كه‌ن.
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have