Abstract

ئامانجی سەرەكی ئەو توێژینەوەیە، بریتییە لە دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان نائومێدی و شێوەكانی ڕەفتاری توندووتیژی، پێوانە كردندی گۆڕاوەكانی توێژینەوەكە و دەرخستنی رۆڵی گۆراوە دیمۆگڕافییەكان لەسەر ئەنجامەكانی توێژینەوەكە. بۆ شیكردنەوەی ئامانجەكان توێژەران سوودیان لە میتۆدی وەسفی بە ڕێگەی رووپێوی كۆمەڵایەتی بەنموونە وەرگرتووە، بۆ ئەو مەبەستەش فۆڕمێكی ڕاپرسیان ئامادەكردووە، كە لە پێوەری نائومێدی كە لە (28) بڕگە و پێوەری ڕەفتاری شێوەكانی توندووتیژیش لە (30) بڕگە پێكهاتبوو، كە تەواوی تایبەتمەندییە سایكۆسۆسیۆمەترییەكان بۆ پێوەرەكان ئەنجامدارەوە. هاوكات بە شێوەی هەڕەمەكی چینایەتی ناڕێژەیی نموونەیەكی ( 360) كەسی خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕینیان وەرگرتوووە ، كە بە ڕێژەی یەکسان (180) کەس لە ڕەگەزی مێ و (180) کەس ڕەگەزی نێر وەرگیراون. بۆ شیكردنەوەی داتا بە دەستهاتووەكانیش توێژەران سوودیان لە پرۆگرامی (spss) وەرگرتووە. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەیشتووە، برتییە لەوەی : بەشێوەیەكی گشتی نائومێدی و شێوەكانی ڕەفتاری توندووتیژی لای نموونەی توێژینەوەكە لە ئاستێكی زۆر نزمدایە. هەروەها دەركەوتووە جیاوازیەكی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا سەبارەت بە نائومێدی هەیە، بەجۆرێك ڕەگەزی نێر بەبەراورد بە ڕەگەزی مێی زیاتر نائومیدی لایان بوونی هەیە. هاوكات ڕەگەزی نێر بەبەراورد بە ڕەگەزی مێی زیاتر ڕەفتاری توندووتیژی( جەستەیی و هێمای) ئەنجام دەدەن، بەڵام سەبارەت بە توندووتیژی (زارەكی) زیاتر ڕەگەزی مێی ئەنجامی دەدات بەبەراورد بە ڕەگەز نێر. هەروەها دەركەوتووە ئەو خوێندکارانەی ئاستی ئابووری خێزانیان خراپە زیاتر نائومێدیان لا دەركەوتووە. لەكۆتایشدا دەركەوتووە پەیوەندیەكی بەڵگەداری ئاماری ڕاستەوانەی مامناوەند لە نێوان نائومێدی و توندووتیژی بە گشتی و توندووتیژی (جەستەیی و زارەكی و هێمای)دا هەیە. واتە هەرچەندی ئاستی نائومێدی بەرزبێتەوە ئەوا شێوەكانی ڕەفتاری توندووتیژیش بەرزدەبێتەوە. بە پێچەوانەشەوە ڕاستە.

Talk to us

Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have

Schedule a call

Disclaimer: All third-party content on this website/platform is and will remain the property of their respective owners and is provided on "as is" basis without any warranties, express or implied. Use of third-party content does not indicate any affiliation, sponsorship with or endorsement by them. Any references to third-party content is to identify the corresponding services and shall be considered fair use under The CopyrightLaw.