Abstract
ئەم لێکۆڵینەوەیە بەناونیشانى (کردەى ناولێنان و ناولێنانه‌وه لە دونیابینیی تاکى کورددا)، کە باس لە ناولێنان دەکات وەکو دیاردەو پرۆسەیەکى کۆمەڵایەتیی هەر کۆمەڵگایەک، ئەم پرۆسەیە بەشێکى سەرەکییە لە زمانداو زمانیش ئاوێنەى تێڕوانینەکانى کۆمەڵەو بیر‌و بۆچوونەکانى کۆمەڵ تێیدا ڕەنگدەداتەوە، ناولێنان دیاردەیەکى تەواو کۆمەڵایەتییەو هەموو پرنسیپە کۆمەڵایەتییەکانى وەکو (ئاینى، سیاسی، ڕۆشنبیری، نیشتیمانپەروەری، ئەدەبی، که‌لتورى، هونه‌رى، ...تد) کاریگەرییان لەسەر هەر تاکێک ده‌بێت، کە کردەى ناولێنان ئەنجامبدات، ناو وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یەکێکە لە کەتیگۆرییە گرنگەکانى پێکهاتەى ئاوەزیی مرۆڤ، هه‌ر بۆيه مرۆڤه‌كان بۆ ناسینه‌وه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌ر و جیاكردنه‌وه‌یان له سه‌ره‌تاكانی ژيانى مرۆڤایه‌تی و فێربونی زمانه‌وه، په‌نایان بردوه‌ته به‌ر وێنەكردنی شته‌كان، پاشان له قۆناغێكی تردا ناویان له شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان ناوه، هەروەها باس لە دونیابیینى تاکى کورد دەکات لە ناولێنانه‌وه‌ى هەمو شتەکانى دەوروبەرمان لە ڕێگەى کاریگەریی بەرکەوتنى هەستەکانەوە، چونكه ناولێنان و ناولێنانه‌وه كاريگه‌رييان لەسەر لایەنى ئەرێنی و نەرێنی دەرونی تاک هەیە، واتە ئەگەر ناوەکە ناوێکى شیاوبێت و واتایەکى جوان و باشی هەبێت، دیارە کاریگەرییەکى باشی دەبێت و بەپێچەوانەوە هەندێک جاریش واتای ناوەکە سیفاتێکە یان وەسفێکە لەگەڵ ئەو کەسە يان شته ناگونجێت، کە هەڵگری ئەو ناوەیە، ئه‌مه‌ش واده‌كات، كه ناولێنان يان دوباره ناولێنانه‌وه‌يان كاريگه‌ريى به‌سه‌ر ده‌رونى مرۆڤه‌وه هه‌بێت، جا ئه‌و كاريگه‌رييانه ئه‌رێنى بن، يان نه‌رێنى بن.
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have
Similar Papers
Disclaimer: All third-party content on this website/platform is and will remain the property of their respective owners and is provided on "as is" basis without any warranties, express or implied. Use of third-party content does not indicate any affiliation, sponsorship with or endorsement by them. Any references to third-party content is to identify the corresponding services and shall be considered fair use under The CopyrightLaw.