Abstract
سه‌ره‌تا ئه‌رگۆمێنتی لۆژیكی، ئه‌و میكانزمه‌یه كه نێره‌ر ده‌یگرێته به‌ر بۆ كاریگه‌ری دروست كردن له‌سه‌ر وه‌گر، په‌یوه‌سته به‌و به‌ڵگه لۆژیكییانه‌وه كه ده‌هێنرێته‌وه بۆ سه‌لماندنی مه‌به‌سته‌كان، ئه‌رگۆمێنت به‌شێكی سه‌ره‌كی بۆ لێكۆڵێنه‌وه عه‌قڵییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كرده‌یه‌كی زمانییه ڕێ به‌عه‌قڵ ده‌دات هه‌ڵبژارنی خۆی بكات له نێوان باشترینه‌كاندا، میكانزمه لۆژیكییه‌كان گرنگی به‌و جۆره ئه‌رگۆمێنتانه ده‌ده‌ن كه له‌پێگه ئه‌رگۆمێنتییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون،ئه‌وان ئه‌رگۆمێنتی ئه‌بستراكتن، واتا ئه‌و جۆره ئه‌رگۆمێنتانه‌ن كه نێره‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه بۆ په‌یامه‌كه‌ی پشتیان پێ ده‌به‌ستێـت، ئه‌م میكانزمانه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به بونیادی بیروڕاهاوبه‌شه‌كانه‌وه به‌ستراون ئه‌رگۆمێنتی لۆژیكی له داڕشتنی هه‌واڵ دا به گرنگ داده‌نرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك نێره‌ربه‌ڵگه‌ی به‌هێزی پێ بێت، هه‌واڵه‌كه‌ی لای وه‌رگره‌كان شیاو ده‌كات و به په‌یامه‌كه‌ی ڕازییان ده‌كات، بیر‌و ڕاكان به پشت به‌ستن به هۆكاره‌كان بخرێـته ڕوو، جه‌ماوه‌ر باشتر پێی ڕازی ده‌بێت، كاتێك په‌نا بۆ ئه‌و سیما سه‌ره‌كییانه ده‌برێت كه ڕاكان له‌سه‌ری كۆكن ئه‌و كات لای جه‌ماوه‌ر شیاو تر ده‌بێت.
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have
Disclaimer: All third-party content on this website/platform is and will remain the property of their respective owners and is provided on "as is" basis without any warranties, express or implied. Use of third-party content does not indicate any affiliation, sponsorship with or endorsement by them. Any references to third-party content is to identify the corresponding services and shall be considered fair use under The CopyrightLaw.