Abstract
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زانینی ڕۆڵی زنجیره دراما توركیه وه‌رگێردراوه‌كان له تێكدانی په‌یوه‌ندیه خێزانییه‌كان له ڕوانگه‌ی پارێزه‌رانه‌وه, وه زانینی جیاوازی ئاستی ڕۆڵی دراما توركیه وه‌رگێردراوه‌كان له تێكدانی په‌یوه‌ندیه خێزانییه‌كان له ڕوانگه‌ی پارێزه‌رانه‌وه به‌پێی گۆڕاوی ڕه‌گه‌زی پارێزه‌ر, توێژه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێوه‌رێكیان ئاماده‌كردوه به پشت به‌ستن به پێوه‌ری توێژینه‌وه‌ی (أسامة، 2017) وه سود وه‌رگرتن له ئه‌ده‌بیاتی پێشوو، سنوری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له پارێزه‌رانی هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی دادوه‌ری ڕانیه‌و حاجیاوا بۆ ساڵی 2021، كه پێكهاتوه له (180) پارێزه‌ر، دوای ئه‌وه به شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی ساده (70) پارێزه‌ر وه‌ك نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه له هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی دادوه‌ری ڕانیه‌و حاجیاوا هه‌ڵبژێردراوه، گرنگترين ئه‌و كه‌ره‌سه‌ته ئاماريانه‌ى به‌كارهاتوون پێكهاتوه له، الفاكرونباخ بۆ ده‌رهێنانى جێگيرى پێوه‌ری به‌كارهاتوو، و (T.test) بۆ يه‌ك نموونه‌ی سه‌ربه‌خۆ و دوو نموونه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ شیكردنه‌وه‌ی داتاكانی توێژینه‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان داخڵ كردنیان به هه‌گبه‌ی ئاماری (SPSS) ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه له روانگه‌ی پارێزه‌رانه‌وه دراماكان رۆڵی نه‌رێنی ده‌گێرن له تێكدانی په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان و جیاوازی نیه به پێی گۆراوی ڕه‌گه‌زی پارێزه‌ر، له كۆتایدا به پشت به‌ستن به ئه‌نجامی توێژینه‌وه توێژه‌ران چه‌ند ڕاسپارده و پێشنیارێكیان خسته ڕوو.
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have