Abstract
This study entitled "Research Problem Component in the MA theses of Kurdish Poetry (2003-2010) at Salahaddin University" Is an attempt to make the process of research writing in the field of Kurdish poetry more academic in academic theses. In this study, one of the essential components of academic research has been highlighted; the role and effectiveness of this component in the academic studies has been demonstrated. It is obvious that this component is one of the significant poles of the academic research and the basis of other component and elements of research is built on it. From this viewpoint, this subject is taken into account and analyzed carefully on the MA Kurdish poetry theses in order to show this component in MA theses, to what extent it has been able to be used scientifically and properly. In this regard, they have been evaluated by scientific criteria for the way research are dealt; so that they will be scientifically shown and the way of dealing. For this purpose, in this study, descriptive and analytical methods have been utilized, based on the established principles of academic research. In the findings of this study, it generally seems that the academic MA theses on Kurdish poetry have not taken methodological procedures in articulating their research problems.
Highlights
ئه‌م لێكۆڵینهوەیه به ناونیشانی [ڕەگهزی گرفتی لێكۆڵینه‌وە له‌نێو ماستهرنامهكانی شیعری كوردیدا ( )2010 _ 2003زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین]، هه‌وڵێكه بۆ پتر به‌زانستی كردنی كردەی لێكۆڵینه‌وە له‌نێو نامه ئه‌كادیمیه‌كانی شيعرى كوردیدا ،له‌م لیكۆڵینهوەیهدا كار له‌سه‌ر یه‌كێك له ڕەگهزە سه‌رەكییه‌كانی لێكۆڵینه‌وەی زانستی كراوە و تێدا به‌وردی ئه‌رك و ڕۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌و ڕەگهزە له‌نێو كردەی لێكۆڵینه‌وە زانستییه‌كان خراوەتهڕوو .ئاشكرایه ئه‌م ڕەگهزە یه‌كێكه له جهمسهرە گرنگه‌كانی لێكۆڵینه‌وە و بناغه‌ی ڕەگهز و پێكهاته‌كانی تری لێكۆلینه‌وەی له‌سه‌ر بونیاد دەنرێت ،له‌م سۆنگهیهوە ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند گیراوە و له‌سه‌ر ماستهرنامهكانی شیعری كوردی به‌وردی شیكردنهوەی بۆ كراوە ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وەی چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ڕەگهزەكه له‌نێو ماستهرنامهكان به‌دیار بكه‌وێت ،كه تا چ ئاستێك توانراوە له‌ڕووی زانستییه‌وە و به دروستی به‌كاربهێنرێت ،له‌م نێوەندەشدا به پێوەری زانستی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی لێكۆڵه‌ری نامه‌كان كراوە؛ بۆ ئه‌وەی له‌ڕووی.
ئاشكرایه به‌هه‌ند وەرنهگرتن و ئاماژەنهدان به هه‌ریه‌ك له ڕەگهزەكانی لێكۆڵینه‌وەی زانستی كه‌موكورتییه‌كه و له‌سه‌ر لێكۆڵینهوەكان هه‌ژمار دەكرێـت ،گه‌ر لێكۆڵه‌ر له‌به‌ر نهشارەزایی و ئاشنا نه‌بوونی به شه‌نگسته‌كانی لێكۆڵینه‌وەی زانستی ،ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیبێت چۆن دەتوانێت به شێوەیه‌كی ئه‌كادیمی پڕۆژەیه‌كی لێكۆڵینه‌وەی زانستی به‌ڕێوە ببات؟ یاخود به مه‌به‌ست ئه‌و ڕەگهزە گرنگه‌ی لێكۆڵینه‌وەی وەلانابێت و به گرنگی نه‌زانی بێت ،دیسان ئه‌مه‌ش لاسه‌نگی له كارەكه‌ی و به‌تایبه‌تی له پیادەكردنی ڕێكارەكانی ڕێبازی لێكۆڵێنهوەی زانستی دروست دەكات؛ چونكه هه‌ریه‌ك له‌و بنه‌ما و ڕەگهزانه ڕۆڵی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و یه‌ك به یه‌كیان ئه‌ركیان پێدەسپێرێت و كار له نێو پرۆسه‌ی لێكۆڵینهوەدا دەكه‌ن ،به دەربڕێنێكی دی تێكڕای ڕەگهزەكانی لێكۆڵێنهوەی زانستی ته‌واوكه‌ری یه‌كدین و پێكهوە وەك گرووپێكی هه‌ماهه‌نگ و تۆكمه كاردەكه‌ن ،هه‌ر یه‌كه‌یان گۆشه‌یه‌كی دیاریكراوی له پڕۆژەكه بهردەكهوێـت و وەك ئه‌ركێك پێی سپێردراوە و ڕایدەپهڕێنێـت .له گۆشه‌نیگای گرنگی تێكڕای ڕەگهزەكانهوە سه‌رنجی ئێمه له‌سه‌ر گرفتی لێكۆڵینهوەكان چڕ دەبێته‌وە ،كه جگه‌له‌وی ڕەگهزێكی سهرەكییه و جێی بایه‌خه هاوكات خاڵێكی به‌هێز و وزەبهخشی نێو كردەی لێكۆڵینهوەشه؛ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وەی لێرەوە یاخود له بوونی گرفتێكهوە بیرۆكه‌ی داڕشتنی ناونیشان و پڕۆژەی لێكۆڵینه‌وە و كارەكانی تری به‌دوادادێت ،پاشان پرۆسه‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ڕێگه‌ی خۆی دەگرێت و
لێكۆڵهرەوە خۆیه‌وە په‌یوەستن نه‌وەك پڕۆژەی لێكۆڵینه‌وەكه و له‌و نێوەندەشدا گرفتی لێكۆڵینه‌وە. له بارەی ماسته‌رنامه‌كه‌ی دووەمه‌وە به ههمانشێوە لێكۆڵه‌ر په‌نجه بۆ نه‌بوونی گرفتی لێكۆلینهوەكهی درێژ دەكات ،به‌ڵام دواتر باس له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چوار زمان دەكات ،له‌م ڕووەوە زەحمهتی زۆری بۆ هێناوە و بووەته ئاسته‌نگی پێش كارەكه‌ی ،دیارە لێكۆله‌ر لێرەدا بهشێوەیهكی ناڕاسته‌وخۆ ئاماژە بۆ گرفت و ئاسته‌نگی دەكات ئه‌ویش مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ چوار زمان ئاسان نه‌بووە .دیسان دەڵێین نه جۆری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زمانه جیاوازەكان و نه بابه‌تانی تری هاوشێوەیان ناچنه چوارچێوەی چه‌مكی گرفتی لێكۆلینهوە ،له‌به‌ر ئه‌وەی هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێۆكۆڵهر وەك گرفت و ئاسته‌نگی ناساندوونی په‌یوەستن به خودی لێكۆڵهرەوە ،كه تا چ ڕادەیهك هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خۆی وەگڕخستووە و دەسه‌ڵاتی شكاوە به‌سه‌ر چوار زمانی جیاواز و توانیویه‌تی شیعرەكانی ئه‌و زمانانه وەربگرێت و له به‌رژەوەندی پڕۆژەكهی خۆیدا دووبارە به‌كاریان بهێنێتهوە ،له پێناو گه‌شتن به كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی بابه‌تی و دروست ،ههروەك ئه‌مانه‌ش هیچ پهیوەندییهكیان به گرقتی لێكۆڵینه‌وەوە نییه و بابه‌ت
Summary
ئه‌م لێكۆڵینهوەیه به ناونیشانی [ڕەگهزی گرفتی لێكۆڵینه‌وە له‌نێو ماستهرنامهكانی شیعری كوردیدا ( )2010 _ 2003زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین]، هه‌وڵێكه بۆ پتر به‌زانستی كردنی كردەی لێكۆڵینه‌وە له‌نێو نامه ئه‌كادیمیه‌كانی شيعرى كوردیدا ،له‌م لیكۆڵینهوەیهدا كار له‌سه‌ر یه‌كێك له ڕەگهزە سه‌رەكییه‌كانی لێكۆڵینه‌وەی زانستی كراوە و تێدا به‌وردی ئه‌رك و ڕۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌و ڕەگهزە له‌نێو كردەی لێكۆڵینه‌وە زانستییه‌كان خراوەتهڕوو .ئاشكرایه ئه‌م ڕەگهزە یه‌كێكه له جهمسهرە گرنگه‌كانی لێكۆڵینه‌وە و بناغه‌ی ڕەگهز و پێكهاته‌كانی تری لێكۆلینه‌وەی له‌سه‌ر بونیاد دەنرێت ،له‌م سۆنگهیهوە ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند گیراوە و له‌سه‌ر ماستهرنامهكانی شیعری كوردی به‌وردی شیكردنهوەی بۆ كراوە ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وەی چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ڕەگهزەكه له‌نێو ماستهرنامهكان به‌دیار بكه‌وێت ،كه تا چ ئاستێك توانراوە له‌ڕووی زانستییه‌وە و به دروستی به‌كاربهێنرێت ،له‌م نێوەندەشدا به پێوەری زانستی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی لێكۆڵه‌ری نامه‌كان كراوە؛ بۆ ئه‌وەی له‌ڕووی.
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have
Disclaimer: All third-party content on this website/platform is and will remain the property of their respective owners and is provided on "as is" basis without any warranties, express or implied. Use of third-party content does not indicate any affiliation, sponsorship with or endorsement by them. Any references to third-party content is to identify the corresponding services and shall be considered fair use under The CopyrightLaw.