Abstract

توێژینەوەکە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردن و شیکردنەوەی پێواژۆی بەلێکسێمبوون و نواندنی لێکسێمەکان، بە جۆرێک کە پێواژۆکە لە فەرهەنگەوە بۆ ڕێزمان دەستپێدەکات و بنەماکانی نواندنی لێکسێم و بوون بە لێکسێمی دیاری دەکرێن. لە سەرەتادا لێکسێمەکان لەناو خودی فەرهەنگدا تاقیدەکرێنەوە، پاشان لە بەڕێزمانبوونی لێکسێمەکاندا هەردوو پێکهاتەی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکس دەکرێنە بنەمای بوون بە لێکسێمی سەربەخۆیان. دواتریش ڕۆڵ و پێوەری ناکەرتیی (suprasegmental) فۆنۆلۆژییانە بۆ ناسینەوەی لێکسێمە سەربەخۆکان دەخرێتە گەڕو بەهۆیەوە دەستنیشانی ئەو نواندنە مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسییانە دەکرێت، کە جگە لە گۆڕینی فۆرم و واتایان ، نیشانەو پێوەری فۆنۆلۆژییانە دەیانکاتە لێکسێمی سەربەخۆ، بۆ ئەوەش لە ڕووی فۆنۆلۆژییەوە پێوەرەکانی هێزو تەوژم و زرنگە کراونەتە قۆناغە بەلێکسێمبووکان. توێژینەوەکە بە ڕێبازی پەسنیی شیکاریی هەنگاوەکانی ناوەو کەرەستەکانیشی لە کرمانجیی ناوەڕاست - شێوەزاری سلێمانی وەرگرتووە.

Full Text
Published version (Free)

Talk to us

Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have

Schedule a call