Abstract

لە ئێستادا فێربوونى زمانى دووەم بووە بە پێویستییەکى سەردەم بۆ مرۆڤ، بە شێوەیەک کە دایکان و باوکان هەر لە سەرەتاى تەمەنى منداڵەکانیان ئارەزوو دەکەن،کە جگە لە زمانى دایک فێرى چەند زمانێکى تریش ببن، بە تایبەتى زمانى ئینگلیزى کە لە ئێستادا بۆتە زمانێکى نێودەوڵەتی. ئەم توێژینەوەیە بە شێکى ماستەر نامەکەمە، لە دوو بەش پێک هاتووە بەشى یەکەم چەمک و زاراوەى وێنەمان ڕوون کردۆتەوە و پێکهاتەى وێنە و پەیوەندى وێنە و زمانمان باسکردووە، بەشى دووەمیش باسی وێنە و ڕۆڵى وێنەمان کردووە لە سیستەمى پەروەردەدا، هەروەها باسی ئامانجی زمانیمان کردووە لە بەکارهێنانى وێنەکاندا. هەستى بینین چالاکترین هەستە لە کردە بیرییەکاندا،چونکە بەشێکى زۆرى وێناکردنە هزرییەکان لە ڕێگاى وێناکردنە وێنەییەکانەوەیە. زمانى فێرکردن کە زمانى ئینگلیزییە لە پەرتووکى بازنەى یەکەمى قوتابخانەى(ئیشقى بنەڕەتى-هەولێر) گرنگى بە وێنە فێرکارییەکان داوە، بۆ دروستکردنى پاڵنەریک بۆ ئاراستەکردنى ئەنجامە فێرکارییەکان گەشەى بیرى لاى فێرخوازان، چونکە زۆربەى کات وێنەکان زمانحاڵى واقعن و نزیکترن لە بیرى فێرخوازەوە بە بەراورد بە زمانێکى ئەبستراکت بۆ فێرکردن.

Full Text
Paper version not known

Talk to us

Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have

Schedule a call

Disclaimer: All third-party content on this website/platform is and will remain the property of their respective owners and is provided on "as is" basis without any warranties, express or implied. Use of third-party content does not indicate any affiliation, sponsorship with or endorsement by them. Any references to third-party content is to identify the corresponding services and shall be considered fair use under The CopyrightLaw.