Abstract
یه‌كێ له‌و بابه‌تانه‌ی له‌زووه‌وه مرۆڤ سوودی لێوه‌رگرتووه هونه‌ری گه‌یاندنی په‌یامه، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، ئه‌مه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری له‌یه‌كجیا: سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی...هتد. به‌رهه‌مهێنراو، به‌تێپه‌ڕبوونی رۆژگار، تا ئه‌مڕۆ گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌هونه‌رێك دروست كردووه، ئینگلیز پێی ده‌ڵێن (ئیدیۆم)، عه‌ره‌ب پێی ده‌ڵێن (كینایه) و كوردیش پێی ده‌ڵێن (دركه).
 (ئه‌حمه‌دی كۆر) شاعیرێكی كلاسیكه له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا.
 (پیره‌مێرد) شاعیرێكی كلاسیكی نوێیه له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا.
 هه‌ردووكیان له‌شیعره‌كانیاندا سوودیان له‌م هونه‌ره وه‌رگرتووه، له‌گه‌لێك وێنه‌ی جۆراوجۆری ئه‌م هونه‌ره‌دا مه‌به‌سته‌كانی خۆیان گه‌یاندووه.
Talk to us
Join us for a 30 min session where you can share your feedback and ask us any queries you have